کەوتنەخوارەوەی حەوت درۆنی تیرۆریستان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i425546-کەوتنەخوارەوەی_حەوت_درۆنی_تیرۆریستان_لە_سوریا
وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا ڕایگەیاند کە یەکەکانی سوپای سوریا توانیویانە حەوت درۆنی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە" خستۆتە خوارەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 02, 2024 07:00 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا ڕایگەیاند کە یەکەکانی سوپای سوریا توانیویانە حەوت درۆنی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە" خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە هەڵمەتێکی تازەی بەڕێوە بردووە دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان  لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە".

وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی خۆیان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە"  توانیویانە حەوت درۆنی گرووپە تیرۆریستییەکان بخەنە خوارەوە و تیایان بەرن.

بە پێی بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن وەزارەتی بەرەڤانی سوریاوە ، دوو لەو حەوت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی خستوویانە خوارەوە، لە ئەمریکا ساز کرابوون.

وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەم درۆنانە هەوڵیان داوە دەسدرێژی بکەنە سەر هەندێ بنکەی سەربازی و هەروەها ژمارێک خەڵکی مەدەنیی دانیشتووی گوندەکان و شارە ئەمنییەکانی هەڵکەوتوو لە دەڤەری ئیدلیب و ڕەقە.