هێرشێکی ئاسمانی ئەرتەشی سووریا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە باشووری ئیدلێب"ی وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i425692-هێرشێکی_ئاسمانی_ئەرتەشی_سووریا_بۆسەر_بنکەی_تیرۆریستان_لە_باشووری_ئیدلێب_ی_وڵاتەکەی
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەکانی پارتی تورکستانی جێگیر لە شارۆچکەی "بسنقوڵی باشوری ئیدلیب"یان کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 09, 2024 08:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەکانی پارتی تورکستانی جێگیر لە شارۆچکەی "بسنقوڵی باشوری ئیدلیب"یان کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانمان لە لای باشوری ئیدلەبەوە تووشی شەڕ هاتن لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستی سەر بە بەرەی نوسرە کە بەنیاز بوون دزە بکەنە نێو بازگەیەکی سەربازیەوەو توانیان بیان کوژن یان برینداریان بکەن و تیرۆریستێکیشیان دەستبەسەر کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری سووریادا وتراوە کە هێزە چەکدارەکانیان  توانیان سێ خۆفڕی ئەو تیرۆریستانەش لە دەوری قەنیترەو ئیدلێب بخەنە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە هێزی  ئاسمانی  ئەو وڵاتە دوو بنکەی میلیشیاکانیان لە پارێزگەی ئیدلیبی سووریا لەنێو برد کە بەشداربوون لە تۆپباران کردنی بنکەی هێزەکانی سووریا لەو پارێزگە.