پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری سووریا
وەزارەتی بەرەڤانی سوریا باسی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەند و سیستمی سەربازی لە باشووری ئەم وڵاتەی کرد .
لە بارودۆخێکدا کە دیمەشق بە جاران بە ناردنی نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، پەلامار و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریای ئیدانە کردووە بەڵام پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر خاکی سوریا هەروا بەردەوامە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ ڕەگەز کوژی زایۆنیستەکان لە غەززە ، ئاژاوەگێڕی و پەلامارەکانیان لە سووریاش پەرەی سەندووە.
وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی دەستدرێژکاری سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری ئەم وڵاتەی کرد .
لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگەیەندراوە ڕژێمی زایۆنیستی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوەوە سیستمی بەرگری ئاسمانی سووریای لە ناوچەی باشووری داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی .
ئەم دواییەش نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی : پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشە لە ئاشتی و هێوری ناوچە و جیهان دەکات .