May 07, 2024 08:00 Asia/Tehran

روانگەی سوریی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لەنێوان کوردەکان و سەرهەڵداوانی سەربە تورکیا لە سوریا، تاوی سەندووە.

بەپێی ڕاپۆرەکانی روانگەی سوریی مافی مرۆڤ، تێکهەڵچوونی نێوان کوردەکان و سوپای تورکیا و سەرهەڵداوانی سەربەو سوپایە لە باکوری سوریا، بەشێوەیەکی بەرچاو تاوی سەندووەو لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، شەڕی نێوان کوردەکان و سەرهەڵداوانی سەربە تورکیا قووڵتر بووەتەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرانە، هێزی کوردی سوریا توانیویەتی یەکێ لە درۆنە خۆکوژییەکانی سوپای تورکیا لەباکوری حەڵەب بخاتە خوارەوە.

هەروەها لەبەر پەلاماری سەرهەڵداوان بۆسەر سوپای سوریا، هاوکات هێزی کوردو سوپای سوریا بەدژ سەرهەڵداوانی سەربە تورکیا لە باکوری پارێزگای حەڵەب، هەڵمەتی تۆڵەکەرەوەیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆری روانگەی سوریی مافی مرۆڤ، سەرهەڵداوانی سەربە تورکیا، بە کەڵک وەرگرتن لە توانای تۆپخانەیی سوپای تورکیا، ئاواییەکانی ژێرچاودێریی کوردانی سوریا لە باکوری ئەو وڵاتەیان بەقورسی تۆپباران کرد.

سەرپەیڤ