وەزیری ئابوری سووریا: ئابوری جیهانی عەرەب تووشی کێشەی گەورە هاتوە
وەزیری ئابوری و بازرگانی سوریا لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری و کۆمەڵایەتی عەرەب لە مەنامەی بەحرەین ڕایگەیاند کە جیهانی عەرەب تووشی کێشەی گەورە هاتوە.
محمد سامر خەلیل وتی جیهانی عەرەب بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو کێشە گەورانە پێویستی بە باڵین و خۆڕاگری و یەکیەتیە.
ناوبراو وتی: وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوریەکەیان و پێوشوێنگگرتنی ڕێگەی پەرەو دابەزاندنی ئاستی قەیرانی گەلەکانی دەبێ خاوەن پەیمان و یەکڕیز بن.
هاوکات سەلمان بن خەلیفە ئالی خەلیفەی وەزیری دارایی و ئابوری بەحرەینیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێرای بەخێرهێنانی ئامادابوانی ئەو کۆڕە وتی ئێمە بەتەواوی دڵنیاین کە هاریکاری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بەرچاوڕونیەکی ڕوون دەستەبەر دەکا بۆ ناوچەکە.
سی و سێهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری کۆمەڵایەتی کۆمکاری عەرەب لەئاستی وەزیران کە دوێنێ دەستی بەکار کردبوو لەچوارچێوەی بواررەخساندن بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەبە کە بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێ.