سەرۆک وەزیرانی سووریا: بیستنی هەواڵی شەهادەتی ڕەئیسی خەمبارودڵهەژێن بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i427549-سەرۆک_وەزیرانی_سووریا_بیستنی_هەواڵی_شەهادەتی_ڕەئیسی_خەمبارودڵهەژێن_بوو
سەرۆک وەزیرانی سووریا بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە هەواڵی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان ، ئەم هەواڵەی بە هەواڵێکی تاڵ ودڵتەزین زانی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2024 11:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی سووریا: بیستنی هەواڵی شەهادەتی ڕەئیسی خەمبارودڵهەژێن بوو

سەرۆک وەزیرانی سووریا بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە هەواڵی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان ، ئەم هەواڵەی بە هەواڵێکی تاڵ ودڵتەزین زانی

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کەناڵی ئەلعالەم لە سووریا، حسێن عەرنوس سەرۆک وەزیرانی سووریا وتی: بە داخەوە هەواڵی شەهادەتی بەڕێزڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وشاندی یاوەرمان پێ گەیشت.ناوبراو وتی: ئەم هەواڵە تاڵ ودڵتەزینە ئێمەی تووشی شۆک کردعەرنوس وتی: داخ ومەخابنی خۆم وکۆمارەی عەرەبی سووریا ڕادەگەینم وسەرەخۆشی دەکەم لە ڕێبەر، دەوڵەت ونەتەوەی ئێران .سەرۆک وەزیرانی سووریا وتیشی؛ ئێمە دڵنیاین کەدەوڵەت ونەتەوەی ئێران دەتوانن لەم قۆناخە دژوارە تێپەڕن.