ته‌مووز 16, 2024 10:10 Asia/Tehran

سوریا پێی داگرت، گەڕانەوە بۆ پەیوەندیی ئاسایی لەگەڵ تورکیا. پەیوەستە بە گەڕانەوە بۆ دۆخی بەر لەساڵی٢٠١١ و ئەو دۆخە، بنەمای ئاسایش، هێمنی و سەقامی دوو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوە بە دەسپێشخەرییەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان سوریاو تورکیا ڕایگەیاند، سەبارەت بە درێژەی هەڵوێست و لێدوانەکان لەمەڕ دۆخی پەیوەندییەکانی سوریاو تورکیا، کۆماری عەرەبیی سوریا، رایدەگەیێنێ کە هەردەم هۆگری ئەوەیە جیاوازی دانێ لەنێوان جەماوەر لەلایەکەوە و سیاسەت و کردەوەی ئەو دەوڵەت و حکومەتانەی زیانیان بە سوریا گەیاندووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا ڕایدەگەیێنێ کە؛ سیاسەتی حکومەتی سوریا داڕێژراو لەسەر ئەو بڕوا پتەوە بووەو هێشتاش هەرهەیە کە بەرژەوەندیی وڵاتان داڕێژاو لەسەر بناغەی پەیوەندیی سەلامەتی نێوانیانەو نەک بەگژیەکداچوون و یان دوژمنایەتی کردن، هەربۆیە سوریا پێی خۆشە کاردانەوەی پۆزێتیڤی بێ بەرامبەر ئەو دەسپێشخەرییانەی بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا خراوەتەڕوو.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها پێی داگرت، هەر دەسپێشخەرییەک بەئامانجی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریاو تورکیا دەبێ داڕێژراو لەسەر بناغەگەلێکی شەفاف و ئاشکرا بێ هەتا گەیشتن بە ئەنجامە پۆزێتیڤ و شیاوەکان دەستەبەربکاو ئەو ئەنجامانەش بریتییە لە؛ گەڕانەوە بۆ پەیوەندییە ئاساییەکان، پاشەکشەی هێزە نایاساییەکان کە هاتوونەتەنێو خاکی سوریاو بەرەوڕووبوونەوەی ئەو گرووپە ترۆریستیانە کە نەک هەر ئاسایشی سوریا ، بەڵکوو ئاسایش و ئەولەهی تورکیاش دەخەنە مەترسی.

سەرپەیڤ