جموجۆڵی تازەی هێزی زایۆنی لە دەڤەری قونەیتەرە
تشرینی دووهم 18, 2025 13:47 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی جموجۆڵی تازەی ڕژێمی زایۆنی لە قونەیتەرەیان کردووە کە لە باشووری سووریا هەڵکەوتووە.
سوپای زایۆنی لە گوندی ڕەسم ئەڕەوازی لە دەڤەری قونەیتەرە لە باشووری سووریا بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی داناوە. ڕۆژی ڕابردوویش سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا لە پارێزگای قونەیتەرە ڕایانگەیاند کە دەستەیەکی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی چوونەتە ناو گوندی سەیدا ئەلحانوت لە باشووری قونەیتەرە و بە دانانی بنکەی ڕاگرتن و پشکنین دەستیان داوەتە پشکنینی ڕێبواران. شایانی باسە کە ڕژێمی زایۆنی ماوەیەکی زۆرە هێرشی بەرفراوان دەکاتە سەر سوریا و تەنانەت لەم دواییانەدا بە بیانووی پشتیوانی لە درۆزەکان، چەن ناوچەیەکی دیمەشقی بۆردومان کرد.