بارگرژیی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیاو کوردەکان لە سوریا تەشەنای کردووە
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیاو کوردەکان لە سوریا، پەرەی سەندووە.
بەپێی ڕاپۆری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، لە چەند حەوتەی ڕابردوودا، گرژیی و شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیاو کوردەکانی سوریا، پەرەی سەندووەو هاوکات شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان سەرهەڵداوانی سەربە تورکیا و هێزەکانی کوردی سوریا زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ناڕەزایەتیی لە کردەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردان، بەتایبەت لە ناوچە عەرەب نشینەکان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادی کردووەو پەلاماری شەڕکەرانی عەرەبی ئەو ناوچەیە بەدژ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)یش تاوی سەندووە.
هەروەها تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو بە سەرنجدان بە چوونەسەری ئاستی ناڕەزایەتیی دەربڕینی سەرهەڵداوانی سەربەو وڵاتە لە پارێزگای حەڵەبی سوریا، چەکئامێر و کەرەستەی لۆجستیکی زیاتری ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.
لە ڕاپۆرێکی دیکەدا هاتووە، تورکیاو سەرهەڵداوانی سەربەو وڵاتە لە سوریا، دەستیان داوەتە تەقەو دەسڕێژ لە گوندنشینانی پێنج گوندی سەر بە شاری "منبەج"ی سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی کوردەکان دان .