وشداریدانی ڤلادیمیر پوتین لەبارەی شپرزەبوونی بارودۆخ لە رۆژاوای ئاسیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ هاوشانە سوریەکەی لە کرێملین، لەبارەی شپرزەبوونی بارودۆخ لە رۆژاوای ئاسیا، وشداریی دا.
"ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لەگەڵ "بەشار ئەسەد"ی هاوشانە سوریەکەی کە هاوکات لەگەڵ ساڵهاتی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانی نێوان سوریاو ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کرد، بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەو راگەیاندنی ئەوەی کە بارودۆخ لە رۆژاوای ئاسیا، ڕوو لە ئاڵۆز و شپرزە بوونی زیاترە، جەختی کرد لەسەرپەرەی پەیوەندییە تیجاری و ئابورییەکانی مۆسکۆ-دەمشق و وتی: لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەبواری ئابوریشدا، ئاسۆیەکی هیوابەخش بەدی دەکرێ و ئێمە دەرفەتی ئەوەمان هەیە هەتا لەبارەی گشت پەیوەندییەکانمان قسە بکەین.بەشار ئەسەدیش بەئاماژە بەوەی کە رووسیاو سوریا لەچەند دەیەی ڕابردوو، ئەزموونی زۆر دژواریان وەپشت سەرناوە، وتی: پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانمان، ئاستی متمانەی خۆی پاراستووەو دانیشتنی ئەمڕۆمان بۆ باس و ڕاوێژ لەبارەی ئەو رووداوانە بەوردیی، بۆ وتووێژ لەبارەی ئاسۆکان و سێناریۆ شیمانەییەکان، یەکجار گرینگ دێتەبەرچاو.