کوژرانی فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" لە باکوری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i430352-کوژرانی_فەرماندەیەکی_داعش_بەناوی_ئەبوئوسامە_لە_باکوری_سووریا
لەئاکامی هەڵمەتی هێزەکانی ناسراو بە سووریای دیموکڕاتیک لە ڕۆژئاوای دەیرەزوور فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 12, 2024 06:15 Asia/Tehran

لەئاکامی هەڵمەتی هێزەکانی ناسراو بە سووریای دیموکڕاتیک لە ڕۆژئاوای دەیرەزوور فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە.

هێزەکانی سوریای دیموکڕات لە هەڵمەتێک بۆسەر ڕێکخستنەکانی داعش لە ڕۆژئاوای دەیرەزوور، فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە. 

لە ڕاگەیاندراوی ئەو هێزەدا وتراوە کە چەکدارەکانیان هەڵمەتێکی سیستماتیکیان کردۆتە سەر ڕێکخستنی داعش لە گوندی "سویدان جزیرە"ی سەر ڕوباری فوڕات و ئەوەش بە پاڵپشتی ئاسمانی ‌هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەڕیوە چوە.

هێزەکانی سوریای دیموکڕات سەرەتا ئەو ڕێکخستنەی داعشیان گەمارۆ داوەو داوای خۆبەدەستەوەدانیان لێکردوون بەڵام وڵامیان نەدراوەتەوە تەقەیان لێکردوون ، هەربۆیە شەڕ سەری هەڵداوەو لەئاکام دا فەرماندەیەکی ئە گروپە بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە.