ئه‌یلوول 08, 2024 07:17 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: دوو وڵات بەهرەمەندن لە بواری گونجاوو شیاو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان.

حسین ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سوریا وێڕای پێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات لەبوارگەلی جۆربەجۆر، ئامادەیی تارانی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی وتووێژی بنیاتنەر بەئاراستەی پەرەدان بە هاریکاری و وێڕای ئاماژە بە پەیوەندی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوەوە تاکوو ئێستا وتی: سووریا تەنیا وڵاتێکە کە لە ٤٥ ساڵی رآبردوەوە تا بەئێستا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەندیەکی ستراتیژیکی هەبوەو بەردەوام ئەو پەیوەندیەش روەو گەشە بوەو هیچ کات تووش کێشە نەهاتوە.

باڵوێزی ئێران لە سوریا وتی هاوکات لەگەڵ دەست بەکار بوونی حکومەتی چواردەهەم ئێران کۆماری ئیسلامی هەمووکات پاڵپشتی دەکا لە سوریاو وڵاتانی لاگری  خۆڕاگری بەدژی ڕژیمی زایۆنیست و پەیوەندی نێوان دوو وڵات لەدوای شکانی داعش هەنوکە بەربڵاوو فرەچەشن بوەو بەرچاوڕونیەکی شیاو بۆ پەرەی ئەو پەیوەندیانە لەهەموو بوارێک دا لەئارادایە.

سەرپەیڤ