هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i431589-هێرشی_مووشەکی_کرایە_سەر_بنکەی_هێزی_ئەمریکایی_لە_سوریا
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین ڕایگەیاند ؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا مووشەکباران کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 17:00 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە سوریا

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین ڕایگەیاند ؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا مووشەکباران کراوە.

گرووپەکانی خۆڕاگری بە چەن مووشەک بنکەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە شاری "ئەشەدادی"ـی هەڵکەتووو لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان پێکا. وردییاتی زیاتری ئەم هێرشە و ڕادەی زەبر و زیانی شیمانەیی بڵاو نەبۆتەوە.هەواڵی دیکەش لە سوریاوە ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بە شەرمەزار کردنی جەنایەتە دڕندانەکانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە پەلامارەکانی بۆ سەر سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی خۆیان بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە بەجێ بێنن و کۆتایی بێنن بەو بێدەنگەیەی بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل گرتوویانەتە بەر.