پەلاماری مووشەکی بۆسەر بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
سەرچاوەکان باس دەکەن لە تەقینەوەگەلی توند لە بنکەی ئەمریکالە ڕۆژهەڵاتی سووریا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی سووریا دەنگی چەن تەقینەوە لە بنکەی سەربازی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە مەیدانی گازیی کونیکو لە پارێزگای دەیرئەلزووری سوریا بیستراوە . کاژێرک دوای ڕووداوەکان سەربازانی ئەمریکایی جێگیر لە مەیدانی گازیی کونیکو لە ڕوژهەڵاتی سووریا دو گوندی ئەلتایبە و خەشام لە پارێزگای دەیر ئەلزوور بە گولە باران کرا بنکەکانی نایاسایی سەربازانی ئەمریکایی لە خاکی سوریا بە جاران کراونەتە ئامانج .
ئیسپوتنیکی ڕووسیاش پشت ڕاستی کردەوە کە شەوی سێشەمە تەقینەوەگەلێکی توند بە هۆی پەلاماری موشەکی بۆ سەر بنکەی ئەرتەشی ئەمریکا لە مەیدانی گازی کونیکو لە ڕوژهەڵاتی سووریا ناوچەی دەوروبەری ئەو بنکەیەی هەژاند . بەرلەوەش کاناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند بوو کە گرووپەکانی خوڕاگری بە چەن مووشەک بنکەی سەربازانی ئەمریکاییان لە شاری ئەلشەدادی پارێزگەی حەسەکە کوتاوە . خوڕاگری ئیسلامی ئێراق بە جاران باسی کردووە لە پەلامار بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق .