وەزیری بەرەڤانی: ئامادەییمان هەیە لە سووریا وەکوو شەرێکەی ستراتژی خۆمان پشتیوانی بکەین
وەزیری بەرگری وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان پێوەندی تاران ودەمیشق"ی" ڕوولە گەشە زانی ووتی" بەپێی ڕاسیپیریەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئامادەیی پشتیوانی کردن لەم وڵاتە دوست وشەرێکە ستراتژیایەمان هەیە
ئەمیر سەرتیپ فڕٶکەوان عەزیزنەسیرزادە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە کاتی گەیشتنی بە دەمیشق لە ناوکۆی پەیامنێران دا بە پیداگری لەسەر دەوری زۆرگرینگ وستراتژیکی سووریا لە سیاسەتی دەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی:
هەربەم بۆنەوە بەپێی بانگهیشتی وەزیری بەرگری سووریا سەفەرم کردووە بۆ دەمیشق.
ناوبراو پیداگرت: لەم سەفەرەدا دیدارێکمان لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی وبەرگری دەبێت وبوارە جۆربەجۆرەکان بە تایبەت لە بەشەکانی بەرگری وئاسایشت لێک ئەدەێنەوە وبەهێزی دەکەێن . ئەمیر نەسروڵڵا زادە وتی: پێوەندی ئێران وسووریا ڕوولە گەشەیە ولە دۆخی هەستێارپشتیوانی لە یەکترئەکەێن . وەزیری بەرگری وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند : بە پێی ڕاسپێری مەقامی مەزنی ڕێبەریی، ئامادەیی پشتیوانی کردن لەم وڵاتە دوست وشەرێکە ستراتژیاییەمان هەیە وڕێگاکانی گەشە وپەرەپیدانی لێک ئەدەێنەوە.ناوبراو لە سەرووی شاندێکەوە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی گەیشتە دەمیشقی پێتەختی سووریا.