ئەمریکا دەسدرێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانیی بۆ سەرسووریای تەئید وپشت ڕاست کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433386-ئەمریکا_دەسدرێژی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانیی_بۆ_سەرسووریای_تەئید_وپشت_ڕاست_کردەوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا "سینتکام" بەیانی چوارشەممە بە پشتڕاستکرانەوەی دەسدرێژی سەربازی بۆ سەرسووریا ڕایگەیاند کە هەمارێکی چەکەمەنی لەو وڵاتە داوەتە بەر دەسڕێژ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2024 05:11 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دەسدرێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانیی بۆ سەرسووریای تەئید وپشت ڕاست کردەوە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا "سینتکام" بەیانی چوارشەممە بە پشتڕاستکرانەوەی دەسدرێژی سەربازی بۆ سەرسووریا ڕایگەیاند کە هەمارێکی چەکەمەنی لەو وڵاتە داوەتە بەر دەسڕێژ

ئەم ناوەندە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی: هێزەکانی سینتکام پەلامارێکیان لەدژی هەمارێکی چەکەمەنی گروپێک لە میلیشیاکانی هاوڕەوت لەگەڵ ئێران لە سووریا، ئەنجام داوە، ئەم پەلامارە لە وەڵام بە هێرشی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا ئەنجام درا.

سینتکام وتی کەمەبەست لەم پەلامارە دابەزاندنی توانایی ئەم گروپە لە گەڵاڵەڕێژی کردن وجێبەجێکرانی پەلامارەکان لە داهاتوو لە دژی هێزە ئەمریکی وهاوپەیمانەکان لە ناوچە بووە.

حکۆمەتی سووریا زۆرجار پیداگری کردووەکە سەربازە ئەمریکیەکان لە ڕۆژهەڵات وباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا مەبەست وئامانجیکیان بێجگە لە تاڵان وچەپاوکردنی نەوت نیە وحوزۆریان لەوێ نایاساییە.