وتووێژی بەشار ئەسەد و پزشکیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا
نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی سووریا باسی وتووێژی تەلەفوونی بەشار ئەسەد و مەسعوودی پزشکیانی کرد سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە
سەرۆک کۆماری سووریا لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا لە پەیوەندیی لە گەڵ دوایین ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها هاوکاری کردنی دوو وڵات لە بواری خەبات بە دژی تڕوڕیسم قسەی کرد .بەشار ئەسەد لەو وتووێژەدا جەختی کرد : کردەوە تڕوڕیستیەکانی ئەم دواییە لە سووریا ئامانجگەلێکی گرینگتری لە پێناو دابەش کردنی ناوچە و ئاڵۆز کردنی وڵاتانی ئەم ناوچە بە مەبەستی بە دی هاتنی بەرژەوەندی و ئامانجی ئەمریکا و ڕوژئاوا پێ و شوێن دەگرێت. مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێرانیش جەختی کرد لەسەر نەیاریەتی بەبڕشتانه ی ئێران له گه ل خەوشاندن و تێکدانی یەکگرتووی و سەقام لە سووریا و وتی زەبر وەشاندن لە یەکرێزی و یەکپارچەیی سووریا لە ڕاستیدا کردنە ئامانجی ناوچە و ئاسایش و سەقامی وڵاتانی دێتە ئەژمار .