پێشڕەویی سوپای سوریا لە دەڤەری حەماه
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433694-پێشڕەویی_سوپای_سوریا_لە_دەڤەری_حەماه
ژێدەرێکی سەربازیی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەمدا رایگەیاند کە بارودۆخ لە سەرانسەری حەماه لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریادایە و بانگەشەی ژمارەیەک لە تووڕەکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە چوونی تیرۆریستان بۆ نێو ئەم شارە درۆ و دەلەسەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2024 18:20 Asia/Tehran

ژێدەرێکی سەربازیی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەمدا رایگەیاند کە بارودۆخ لە سەرانسەری حەماه لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریادایە و بانگەشەی ژمارەیەک لە تووڕەکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە چوونی تیرۆریستان بۆ نێو ئەم شارە درۆ و دەلەسەیە.

سوپای سوریا دوابەدوای شەڕ و پێکدادانی قورس لەگەڵ تیرۆریستان لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماە، کۆنترۆڵی گوندی ئەتووبای گرتە دەست. ئەوە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادان لە میحوەری سەروج و هەروەها میحوەری گوندی ئەلکەریم لە سەهلولغاب بەردەوامە. پەرەسەندنی بازنەی کۆنترۆڵی سوپای سوریا بە سەر دەڤەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماە بازنەی پاراستن لەم شارەی بەربڵاوتریش کردووە.