2500 چەکدار لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سوریا کوژراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433769-2500_چەکدار_لە_ماوەی_هەفتەیەکدا_لە_سوریا_کوژراون
بە بەرز بوونەوەی ژوماری چەکدارانی کوژراو لە سوریا بۆ دوو هەزار و پێنسەد کەس ئەرتەشی سوریا لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش ئوپڕاسیونی خۆیان بۆ بەدەستەوە گرتنی دووبارەی کونتڕوڵی ناوچەی حەما و حومسیان دەسپێکردووە
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2024 16:08 Asia/Tehran

بە بەرز بوونەوەی ژوماری چەکدارانی کوژراو لە سوریا بۆ دوو هەزار و پێنسەد کەس ئەرتەشی سوریا لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش ئوپڕاسیونی خۆیان بۆ بەدەستەوە گرتنی دووبارەی کونتڕوڵی ناوچەی حەما و حومسیان دەسپێکردووە

فەرماندەرایەتی  گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سورویا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی سوپای سوریا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی  ئەندامانی  چەکدار لە ناوچەکانی دەرعا و ئەلسویدا دەستپێکردووە، هەروەها هێزەکانی سوپای سوریا بە هێرشی موشەکی و تۆپخانەی قورس  بنکە ی تیرۆریستان و  ڕێگاکان و هێڵەکانی فریاگوزاریی تیروریستانیان کردووەتە ئامانج و  بە پێی هەواڵێکی دیکە هێزەکانی سوریا و ڕوسیا  هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی  کۆبوونەوەی تیرۆریستان لە  ڕیفی  باکووری حومس و دەیان تیرۆریستیان کوشتوونە نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار هاووڵاتیی ئەم وڵاتەی ئاوارە کردووە .