کانونی یه‌که‌م 07, 2024 19:52 Asia/Tehran
  • هەزاران تیرۆریست لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی فەتح باسی هەڵاتنی هەزاران تیرۆریستی کرد لە زیندانەکانی سووریا و پیلانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە

.سادق عەبدوڵڵا یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە هەزاران تیروریست  لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون ناوبراو وتیشی  ئەوکارە  دوای پەلاماری  نەیارانی حکومەت  بۆ سەر زیندانەکان  ئەنجام دراوە. ڕووداوەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشە دەکاتە سەر  ئاسایشی وڵاتانی ناوچە بە تایبەت  عێراق . عەبدوڵڵا وتیشی  تیروریسم  شتێک جگە لە ئامێری گوشار لە دەستی وڵاتانی  ڕۆژئاوایی بۆ وەدی هاتنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەناوچە دا نیە . ناوبراو وتیشی ڕووداوەکانی سوریا لە چوارچێوەی پیلانێکی نێونەتەوەیی بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە و لاواز کردنی دامەزراوە فەرمیەکانی  و بەدی هێنانی   فیتنەی ئه تنییه  .

سەرپەیڤ