گۆڕانکاریەکانی سووریا...ڕوێترز: حکومەتی بەشارئەسەد ڕۆخا
سەرۆک وەزیرانی سووریا : ئامادەی گوێزرانەوەی دەسەڵاتین
هەواڵدەری ڕوێترزبە گیڕانەوە لە سەرچاوە سەربازیەکانی سووریا ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی پلەبەرزی سوپا بە فەرماندەسەربازیەکانی کەوتنی حکومەتی سووریایان ڕاگەیاند . هەرلەم حاڵەدا سەرۆک وەزیرانی سووریا وتی: بۆ هەرکاروکردەیەک لەمەڕ سپاردن وڕادەستکرانی دەسەڵات ئامادەین . بەپێی ڕاگەیاندنی هەواڵدەریەکان بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا خاکی ئەم وڵاتەی بەرەوشوینێکی نادیار بە جیی هێشتووە. محەممەد جەلالی سەرۆک وەزیرانی سووریا دوای زاڵبوونی ناڕازیانی چەکداربەسەر دەمیشقی پێتەختی ئەم وڵاتە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هیوادارم دەورانێکی تازە بۆ سووریا دەسپێبێت. وتیشی: دەستی خۆمان بەرەو شارومەندانی سووریایی درێژ ئەکەین وداوایان لیی ئەکەین زیان نەگەیەنن لە ماڵ وسامانی گشتیی. سەرۆک وەزیرانی سووریا لەم بەیاننامەیەدا وتی: بۆ هەربڕیارێک کە نەتەوەی سووریا بیگرن ئامادەین وئامادەی هاوکاری کردنمان هەیە لەگەڵ هەرڕێبەرێک کەخەڵکی سووریا هەڵیبژێرن.وتیشی: سووریا ماڵی منە ومن لە ماڵی خۆمدا دەمینمەوە وئامادەی داکۆکی کردن لە بەردەوامی بەرەوپیشبردنی کاروباری حکومەتی کاتین . محەممەد جەلالی وتی : ڕامان ئەمەیە کە سووریا بۆ هەموو خەڵکی سووریایە ودەتوانێ پێوەندی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە دابمەزرینێت. هەرلەو حاڵەدا جولانی سەرۆکی گروپە چەکدارەکان کە هێزەکانی هاتوونەتەوناودەمیشقی پێتەختی سووریا وتی: ڕێکخراوەکان هەتا کاتی ڕادەس کرانی فەرمی لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی پێشوو دادەبن . جولانی وتیشی: هێزەکانی ئێمە لە دەمیشق لە نزیکبوونەوەلەڕێکخراوە گشتیەکان قەدەغە کراون .