ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج: بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433808-ئەنجوومەنی_لەشکەریی_منبج_بەردەوامین_لە_بەرپەرچدانەوەی_هێرشەکان
ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج کە بەشێکە لە هێزەکانی "هەسەدە" راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر منبج. ڕاشیگەیاند کە بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2024 15:28 Asia/Tehran
  • ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج: بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان

ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج کە بەشێکە لە هێزەکانی "هەسەدە" راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر منبج. ڕاشیگەیاند کە بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارەکان.

ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج لە راگەیەندراوێکدا وتی کە لە ماوەی 12 رۆژی رابردوو و پاش تەشەنەسەندنی رووداوەکانی ئەمدواییەی سوریا، چەکدارانی نزیک بە تورکیا بە پاڵپشتیی ئاسمانی تورکیا، دەیان جار هێرشیان کردووەتە سەر منبج و گوندەوارەکانی و سەرجەم ئەو هێرشانە لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە پوچەڵ کراونەتەوە.

ئەم ئەنجومەنە ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاستی هێرشەکان بۆ سەر شارەکە، لە سەرجەم میحوەرەکانەوە بەرزتر بووەتەوە و لە ئێستادا پێکدادانی تووند لە میحوەرەکانی تۆخار، عەون دادات، عەرەب حەسەن و ئەلعەریمە بەردەوامە.

ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج راشیگەیاندووە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی تورکیا و زرێپۆشەکانیان، چەکداران لە دەروازەی باشووری شارەکە پێشڕەوییان کردووە و لەوێ کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی هەسەدە و ئێستایش هەر شەڕ و پێکدادان لە دەروازەی شارەکەدا بەردەوامە.