زیاتر لە یەک ملیۆن سووری لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئاوارە بوون
نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی کردووە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا کە زۆربەی ئەو ئاوارانە ژن و منداڵن.
نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە لەو کاتەوە کە توندوتیژییەکان لە سوریا لە ڕۆژی بیست و حەوتی نۆڤەمبەری ڕابردووە تا ئێستا پەرەی سەندووە زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن. بەیاننامەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها باس لەوەش دەکات کە نزیکەی شەش ١٤٠ هەزار کەس لە پارێزگای حەڵەب هەڵاتوون و نزیکەی ٣٣٦ هەزار کەسیش لە دانیشتووانی حەماه"یش ئاوارە بوونە .
گرووپی شێوەسەربازیی هەتەشە کە بە هاوڕێیەتی ژمارەیەکی تر لە گرووپە چەکدارەکان ڕۆژی هەشتەمی دەستیانگرت بە سەر دیمەشق. محمد ئەلبەشیریان وەکوو بەرپرسی حکومەتی کاتی پێناسە کردووە کە تا کۆتایی مارسی ٢٠٢٥ دەسەڵاتی بە دەستەوە دەبێ.