ئەگەری تێکشکانی بەنداوی تشرین لە شەڕ و پێکدادانەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433958-ئەگەری_تێکشکانی_بەنداوی_تشرین_لە_شەڕ_و_پێکدادانەکاندا
لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی منبج، زەبری قورسی لە بەنداوی تشرین داوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2024 15:25 Asia/Tehran
  • ئەگەری تێکشکانی بەنداوی تشرین لە شەڕ و پێکدادانەکاندا

لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی منبج، زەبری قورسی لە بەنداوی تشرین داوە.

 هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە  بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە هەوڵی گرووپە تیرۆریستی و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ دەسگرتن بە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.

هێزەکانی هەسەدە رایانگەیاندووە؛ پیلانی داگیرکەرانی تورکیا و هێزەکانی سەر بە ئانکارا بۆ بەتاڵان بردنی دارایی و سامانی گەلی سوریا و کاول کردنی ئەم وڵاتەیان بەرەوڕی شکست کردۆتەوە. ئەم هێزانە رایانگەیاندووە لە هێرشە درۆنییەکانی هێزەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین زەبری قورس لەم بەنداوە کەوتووە.

ژێدەرە هەواڵییە سەربەخۆکانیش دەڵێن کە زەبرکەوتن لە بەنداوی تشرین ئەم بەنداوەی بەرەوڕووی مەترسیی تێکشکان کردۆتەوە و ئەوەش مەترسییەکی یەکجار قورسە لەسەر ناوچەگەلێکی سوریا و عێراق کە لە خوارەوەی ئەم بەنداوەدا هەڵکەوتوون.