کانونی یه‌که‌م 21, 2024 19:20 Asia/Tehran
  • پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق

ژێدەرە سورییەکان باسی پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنییان کردووە بۆ سەر دیمەشق.

ئەم ژێدەرانە ڕایانگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەگەلێک لە دیمەشق و دەڤەری ئەم شارەی پێتەختی سوریا بیستراوە کە هۆکارەکەیان پەلاماری درۆنیی ئیسراییل بووە بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوریا لە دەڤەری دیمەشقدا.

ژێدەرە سوورییەکان هەروەها ڕایانگەیاند: دەنگی تەقینەوەگەلێک کە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تەرتووس لە قەراخ ئاوەکانی سوریاوە بیستراوە، بە هۆی ئەو پەلامارەی بووە کە ئیسراییل کردوویەتییە سەر بنکەیەکی سەربازیی سووری کە چەک و کەرەستەی جەنگی تێدا ڕادەگیردرێت.

بە ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد و دەسەڵات گرتنە دەستی بەرهەڵستکارانی چەکدار، سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر خەریکی بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی "وازهێنان لە شەڕ"ی  ١٩٧٤ و پەلاماردانی ناوەند و بنکەگەلێکی ستراتژیک لە خاکی سووریادایە.

سەرپەیڤ