یەکخستنی گرووپە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرەڤانی سوریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434305-یەکخستنی_گرووپە_چەکدارەکان_لە_وەزارەتی_بەرەڤانی_سوریادا
ڕێبەری گرووپی تەحریروشام رایگەیاند کە لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە تەبایی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەیان و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانیدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2024 16:20 Asia/Tehran
  • یەکخستنی گرووپە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرەڤانی سوریادا

ڕێبەری گرووپی تەحریروشام رایگەیاند کە لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە تەبایی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەیان و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانیدا.

"ئەحمەد ئەشەرع" ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی ڕۆژی سێشەممە دیدارێکی بەربڵاوی لە دیمەمشق هەبوو لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپ و لایەنە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە. ئەم دیدارە لە ئاکامدا هەڵوەشانەوەی ئەم گرووپانە و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانی لێکەوتەوە. 

هەرچەن ژمارێک لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەگەلێکی سوریا لەوان لە باکووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوا و هەروەها ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات بوونیان هەیە کە ڕازی نین بە هەڵوەشانەوە و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانیدا.