فەرمانی نهێنی پێکهاتەی ئەلجۆلانی؛ نابێت هیچ وێنەیەکی لەسێدارەدان و تاڵانکردن بڵاوبکرێتەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەسێدارەدان و تاڵانکردنی ئەندامانی هەتەشە لە سوریا، فەرمانێکی نهێنی لەلایەن پێکهاتەی ئەلجۆلانیەوە بۆ قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەکان دەرکراوە.
ئەندامانی سەر بە ئەلجۆلانی، سەرکردەی هەتەشە ، بە شێوەی نهێنی فەرمانێکیان پێگەیشتووە، کە بەپێی ئەو فەرمانە هەر جۆرە وێنەگرتن لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و تێکەڵچوونەکان و لەسێدارەدانەکانی مەیدانی لە سوریا قەدەغەیە. ئەم فەرمانە ٣٠ شاری سوریا لەخۆدەگرێت. دەگوترێت بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی هاوپەیوەند بە دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی مەیدانی و سووتاندنی شوێنە پیرۆزەکانی سوریا لەلایەن ئەندامانی ئەلجۆلانی بووەتە هۆی هەستیار بوونی بیروڕای گشتی لەم وڵاتە و تەنانەت وڵاتانی دیکە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە سدا نەوەد و پێنجی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەندامانی جۆلانی تۆمار نەکراوە.