پەلاماری هێزەکانی سەر بە جۆلانی بۆ چەند گەڕەکێکی حومس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434550-پەلاماری_هێزەکانی_سەر_بە_جۆلانی_بۆ_چەند_گەڕەکێکی_حومس
هێزەکانی سەر بە هەتەشە لە سوریا دەستیان دایە پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری حومس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزەکانی سەر بە جۆلانی بۆ چەند گەڕەکێکی حومس

هێزەکانی سەر بە هەتەشە لە سوریا دەستیان دایە پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری حومس.

گرووپە چەکدارەکانی ژێر فەرمانی ئەبوو محەممەد جۆلانی کە پاش وەلانرانی حکومەتی بەرشار ئەسەد دەسەڵاتی سووریایان گرتووەتە دەست، ئەمڕۆ بە چەکی سووک و قورس پەلامارێکی چەکدارانەیان بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری حومس دەستپێکرد. ئەوان لەم پەلامارەیاندا دەستیان دایە گرتن و قۆڵبەستکردنی بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی.

هەواڵدەری سوریا ناسراو بۆ سانا بە گێڕانەوە لە ژێدەرێکی ئاسایشی سووری بانگەشەی کردووە کە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی بەربڵاو لە گەڕەکەکانی حومس بۆ دۆزینەوەی جەنایەتکارانی جەنگی دەست پێ بووە. بە وتەی ئەم ژێدەرانە، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە گەڕان و دیتنەوەی ئەو هێزانەیە کە خۆیان بواردووە لە ڕادەستکردنی چەکەکانیان. هاوکات میدیایەکی ئینگلیزیش بانگەشەی کردووە کە هەوڵ بۆ تیرۆری بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا بە مادەی ژاراوی لە ڕووسیا پووچەڵ کراوەتەوە.