شوبات 09, 2025 09:23 Asia/Tehran
  • هێرشی ئەندامانی چەکدارلە سووریا بۆ سەرخاکی لوبنان پوچەڵ کرایەوە

ژێدەرە هەواڵیەکان لە تێکەڵچوونی توند لە سنووری سووریا ولوبنان لە مێحوەری قەسیر- هیرمل هەواڵیان دا.

بەپێی ئەم راپۆرتە ، ئەندامانی چەکداری سەربە " تەحریری شام " هەتەشە، لە سووریا لە هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر گوندی هیرمل "ی" لوبنان بۆ دابینکردنی ئاسایشتی فڕگەی ئەلزبغە لە سووریا بەمەبەستی کردنەوەی بنکەی ئاسمانی تورکیا، کە بڕیارە لەم ناوچە دروست بکرێت.

ئەم ڕاپۆرتە باس لەوەدەکات کە عەشایرەکانی بەقاعی لوبنان چەند درۆن وتانکیکی لایەنی بەرامبەریان تەقاندوەتەوە وهاوکات دوولایەن خەرێکی ناردنی هێزی یارمەتیدەربۆ ئەم مێحوەرەن .هەروەها سەرچاوەخۆجییەکانی لوبنانی ڕاپۆرتیان دا کە عەشایری لوبنانی، توانیویانە هەتا ئێستاکە سێ خۆفڕ لەجۆری شاهین سەربە هێزەکانی هەتەشە لەسەر ئاسمانی گوندەسنووریەکانی لوبنان بخەنە خوار. ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە دوابەدوای پەلاماری ئەندامانی هەتەشە "تەحریری شام" نزیک بە دەکەس برینداربوونە وگوێزراونەتەوەبۆ نەخۆشخانە.

 

 

سەرپەیڤ