شوبات 28, 2025 20:36 Asia/Tehran
  • شەڕ لە دەڤەری ڕۆژاوای دیمەشق و پارێزگای لازەقییە بەردەوامە

شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەی نێوان هێزە ئاسایشییەکانی حکومەتی کاتی سوریا و گرووپە میلیشیاکان لە شارۆچکەی "جەدیدولفەزڵ" هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژاوای دیمەشق بەردەوامە.

حیسام تەحان، بەرپرسی ئاسایشی حکومەتی کاتی سووریا لە دەڤەری دیمەشق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ژمارەیەک کەسی چەکدار  هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی ئیدارەی ئاسایشی گشتی لە گوندی  "جەدیدولفەزڵ" و هەروەها تەقەیان کردووە لە هێزەکانی نێوان ئەم بنکەیە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە بەهۆی ئەم پەلامارە دوو پاسەوانی بنکەی پشکنین بریندار بوون. هەروەها شەوی ڕابردوو لە شاری قەرداحە هەڵکەوتوو لە پارێزگای لازەقیە، بنکەیەکی پشکنینی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی درایە بەر هێرش. مستەفا کەنیفاتی، بەرپرسی بەشی ئاسایشی گشتی پارێزگای لازقیەش وتوویەتی کە لە دەڤەری لازقیە شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە لە نێوان گرووپەکانی نەیار و هێزی ئاسایشی حکومەتی کاتی. شەڕ و پێکدادان لە ژمارەیەک لە ناوچەکانی ڕۆژاوای سوریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی و گرووپە جۆراوجۆرە جەماوەرییەکان هەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ