ساڵح موسلیم: بەشێکین لە سوریا و هەرگیز نەمانویستووە جیاببینه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437663-ساڵح_موسلیم_بەشێکین_لە_سوریا_و_هەرگیز_نەمانویستووە_جیاببینه_وه
ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە و سیاسەتمەداری ناسراو و باڵای کورد وشداری ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانى تورکیا بۆ تێکدانى ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌ و ئەبوومحەممەد جۆلانیدا واژۆکراوه‌.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2025 13:40 Asia/Tehran

ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە و سیاسەتمەداری ناسراو و باڵای کورد وشداری ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانى تورکیا بۆ تێکدانى ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌ و ئەبوومحەممەد جۆلانیدا واژۆکراوه‌.

ساڵح موسلیم ڕایگەیاند: "پێشتریش وتوومانە ئێمە بەشێکین لە سوریاو هەرگیز نەمانویستووە جیاببینه‌وه‌". ناوبراو پێیداگرت: تورکیا ئێستا بووه‌تە هەڕەشەو بەربەست بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێستا زیاترین هەوڵ دەدات زۆرترین ئاستەنگ درووستبکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی کورد و حکومەتی دیمەشق بکات، به‌ڵام  پێموایە ئەو ئاستەنگانە ئێستا ئیتر هیچ کاریگەر نین".

ئەم ئەندامەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاشکرایشی کرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو حیزبە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆ دەبنەوە و کۆنگرە یان کۆنفرانسێک بەڕێوەدەبەن.