مەزڵوم عەبدی چەند زانیارییەک لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات
نیسان 13, 2025 16:22 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە هەسەدە روویداوە و دەشڵێت: لەدوای رێکەوتنیان لەگەڵ دیمەشق، تورکیا داواکارییە زێدەڕۆکانی و مەرجە تووندەکانی وەلاناوە.
مەزڵوم عەبدی پێیداگرت: تورکیا ئاگای لە برگەکانی رێککەوتننامەی نێوان ئێمە و ئەبوومحەممەد جۆلانی نەبووە، لەدوای ئەو رێککەوتنە تورکیا داواکارییە زێدەڕۆکانی و مەرجە تووندەکانی وەلاناوە. عەبدی بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنەکە کەشێکی سەقامگیری دروستکردووە و حکومەتی تورکیاش زمانێکی نەرمتر لە راگەیاندراوە فەرمییەکانی لەبارەی هەسەدەوە بەکاردەهێنێت وتیشی: تێبینی ئەوەیان کردووە تورکیا رازییە بە بیرۆکەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە.