" ئەبو بەشار" سەرکردەیەکی ئەمنیی حکومەتی جۆلانی کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438266-ئەبو_بەشار_سەرکردەیەکی_ئەمنیی_حکومەتی_جۆلانی_کوژرا
سەرچاوە سووریەکان لە کوژرانی دوو هێزی جۆلانی لە تێکەڵچوونە توندەکان لە حۆمسی سووریا هەواڵیان دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 25, 2025 10:46 Asia/Tehran

سەرچاوە سووریەکان لە کوژرانی دوو هێزی جۆلانی لە تێکەڵچوونە توندەکان لە حۆمسی سووریا هەواڵیان دا.

هێزەکانی جۆلانی لە ڕەوتی تێکەڵچوون لەگەڵ نزامیەکی پلە بەرزی سوپای پێشووی سووریا بەناوی سەرتیپ فڕٶکەوان عەلی ئەلشەهلوب ، کوژران . لە ڕەوتی ئەم تێکەڵچوونە، سەرکردەی ئیدارەی ئاسایشتی جۆلانی لە شاری حۆمس بەنازناوی ئەبو بەشار ئەلخال بەتوندی بریندار  بوو وکوژرا. 

سەرچاوەکانی سەربە دەمیشق ڕایانگەیاند کە ئەلشەهلوب یش لەم تێکەڵچوونە کوژراوە.