هەڵاییسانی ئاگری شەڕێکی گران لە دەورووبەری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438379-هەڵاییسانی_ئاگری_شەڕێکی_گران_لە_دەورووبەری_دیمەشق
چەکدارە تێڕۆریستەکانی دەسەڵاتی سووریا هەڵیانکوتایە سەر چەند گەڕەکێکی دەورووبەری دیمەشقی پێتەخت و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و دروزییەکان ، روویدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2025 15:40 Asia/Tehran

چەکدارە تێڕۆریستەکانی دەسەڵاتی سووریا هەڵیانکوتایە سەر چەند گەڕەکێکی دەورووبەری دیمەشقی پێتەخت و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و دروزییەکان ، روویدا.

ژمارێک لە چەکدارە تێڕۆریستەکانی سەر بە جەولانی لەمیانەی تێکهەڵچوونیان لەگەڵ دروزییەکاندا ، کوژران و برینداربوونە و تاقمێکیش گیراون.پێکدادان لەو ناوچەیەدا لە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە چەکدارە تێرۆریستەکانی سەر بە جەولانی  ڕایانگەیاندبوو بە نیازی ئۆپراسیۆنێک لە گەڕەکەکانی باشووری دیمەشقن و پەلاماریان بۆسەر دروزییەکان دەست پێکرد.