محەممەد ئیسماعیل : هەموو رەوت وبزوتنەوە کوردیەکان دەبێ لە بەرێوەبەرایەتی دا پشکیان هەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i441657-محەممەد_ئیسماعیل_هەموو_رەوت_وبزوتنەوە_کوردیەکان_دەبێ_لە_بەرێوەبەرایەتی_دا_پشکیان_هەبێت
سەرۆکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند : هەموو ڕەوت وبزوتنەوە کوردەکان دەبێ لە دامەزراوەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پشکیان هەبێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2025 14:52 Asia/Tehran
  • محەممەد ئیسماعیل : هەموو رەوت وبزوتنەوە کوردیەکان دەبێ لە بەرێوەبەرایەتی دا پشکیان هەبێت

سەرۆکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند : هەموو ڕەوت وبزوتنەوە کوردەکان دەبێ لە دامەزراوەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پشکیان هەبێت.

 

محەممەد ئیسماعیل وتوویەتی : مەبەستی ئەنەکەسە بەپیی بڕیارەکانی کۆنفرانسی ٢٦ی ئاوریل ، دامەزرانی نوێنەرایەتی هاوبەشی کوردی وبەهێزکردنی هاوڕەوتی نێوان حزبەکانە .

   مجمد ئیسماعیل لەبارەی سەفەری شیمانەیی بۆدەمیشق وتی کە ئەنەکەسە بە شێوەی سەربەخۆ ناڕوات ، بەڵکو هەوڵ ئەدرێت هاوڕێ ی  باڵ ولایەنە کوردەکان نوێنەرایەتی هاوبەش دابمەزرینێت . ئاماژەیشی دایە  ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دەمیشق ، بەڵام وتی هێشتا وردەکارییەکان ڕوون دەکرێنەوە . ناوبراو گەڵاڵەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەیشی لە پیناوی  بەهێزکردنی هاوڕەوتی زانی ووتی : بۆ متمانە کردن دەبێ هەموو ڕەوت وبزوتنەوەکان لە داڕشتی خۆبەڕێوەبردن بەشداریان هەبێت. محمد

ئیسماعیل وتیشی کە بنەمای تەرخانکردنی پشک هەمان ڕێککەوتنی دهۆک ٢٠١٤ یە : ئەنەکەسە سەتی چل ،بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک  واته  ته فده م سەتی چل وسەتی بیست لە حزب ولایەنەکانی تر.