جێگیر بوونی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە نزیک گەرەکە کوردنشینەکانی حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i441988-جێگیر_بوونی_هێزەکانی_حکومەتی_کاتیی_سووریا_لە_نزیک_گەرەکە_کوردنشینەکانی_حەڵەب
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی جولانی بە سازکردنی تەپوڵکە و بنکەی سەربازی لە نزیک گەڕەکی کورد نشینی ئەشرەفیە و ناوچەی لیرمون لە حەڵەب ئامادە بوونی خۆیان لەوناوچە دا پەرە پێداوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • جێگیر بوونی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە نزیک گەرەکە کوردنشینەکانی حەڵەب

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی جولانی بە سازکردنی تەپوڵکە و بنکەی سەربازی لە نزیک گەڕەکی کورد نشینی ئەشرەفیە و ناوچەی لیرمون لە حەڵەب ئامادە بوونی خۆیان لەوناوچە دا پەرە پێداوە .

 سەرچاوە سووریاییەکان  بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک  ڕاپوڕتیان دا هێزەکانی حکومەتی کاتیی جولانی  بە پەرە پێدانی   جمو جولەکانیان  سازکردنی تەپوڵکە و بنکەی سەربازی  لە گەڕەکی کوردنشینی  ئەشرەفیە  و ناوچەی  لیرمۆن  لە حەڵەبیان  پەرە پێی داوە . هێزەکانی جولانی  لەو ناوچانەدا کەڵکیان وەرگرتووە  لە  شوێنە ناسەربازییەکان و ناوەندە گرینگەکانیان بە مەبەستی کاری سەربازی . هاوکات ئەنجومەنی مەدەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی کاتی سوریا ڕێککەوتنەکانی پێشووی لەگەڵ هەسەدە پێشێل کردووە و دەبێت لێپرسینەوە لە  ئەو گروپانە بکرێت کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.