تێکهەڵچوون لە نێوان ترۆریستان لە نێو کەمپی "هۆل"ی سورویادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442457-تێکهەڵچوون_لە_نێوان_ترۆریستان_لە_نێو_کەمپی_هۆل_ی_سورویادا
سەرچاوە هەواڵییەکانی سورویا باسی قووڵبوونی ناکۆکی و تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی نێوان سەرکردەکان و ئەندامانی گرووپی ترۆریستیی داعشیان کرد لە کەمپی هۆل لە سووریا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 14:41 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوون لە نێوان ترۆریستان لە نێو کەمپی

سەرچاوە هەواڵییەکانی سورویا باسی قووڵبوونی ناکۆکی و تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی نێوان سەرکردەکان و ئەندامانی گرووپی ترۆریستیی داعشیان کرد لە کەمپی هۆل لە سووریا.

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرچاوە هەواڵییەکان ، ناکۆکی و تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە نێوان فەرماندەران و ئەندامانی گرووپی تروریستی  داعش لە ئوردووگای هول لە باکووری سوریا   ڕووی داوە و هێزەکانی هەسەدە لە دوێنێیەوە خەریکی  بەرگرتن بە توند بوونەوەی  ئەو تێکهەڵچوونگەلەن . سەرچاوەیەکی  ئاسایشی  بە لەقاو دانی ئەوەی کە  کەسانێک  دەستیان هەیە لە هەڵاتنی  ژومارێک لە ڕێبەران و ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆل  ڕایگەیاند  هۆل ئێستاکە وەکوو حکومەتێکی  ترۆریستیی  بچووکە و کەسانێک بە نیازن لەو تیرۆریستانە بۆ ئامانجەکانی خۆیان   لە سووریا و عێراق  کەڵک وەربگرن . قەتەری سەمەرمەد ، کارناسی  ئاسایشی  عێراقی لەو بارەوە  ئاشکرای کرد   کە واشنگتون  لە بنکەی هۆل بۆ حەواندنەوەو  ڕاهێنانی   ئەندامانی  تیروریستی  کەڵک وەردەگرن  تا بە هاوکاری تۆڕەکانی جۆلانی لە ناوخۆی عێراق ئوپەراسیۆن بەڕێوە ببەن.