درێژەی شەڕ و پێکدادانەکان لە حەڵەبی سووریا و کوژرانی پێنج کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443857-درێژەی_شەڕ_و_پێکدادانەکان_لە_حەڵەبی_سووریا_و_کوژرانی_پێنج_کەسی_دیکە
باکووری سووریا بەهۆی تێکهەڵچوونی چەکداریی نێوان دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی و هەسەدە هەروا ئاڵۆزکاوە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2026 11:19 Asia/Tehran

باکووری سووریا بەهۆی تێکهەڵچوونی چەکداریی نێوان دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی و هەسەدە هەروا ئاڵۆزکاوە.

شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە شاری حەڵەب بۆ سێیەم رۆژی بەدوای یەکدا درێژەی هەیە.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە تێکهەڵچوونی قورسی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەسەدە لەگەڵ دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی دەکەن لە دەورووبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەڵەب .

هێزەکانی جۆلانی، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک تۆمەتبار دەکەن بە دەسپێکەری تێکهەڵچوون، دانەبەر دەسڕێژی ناوچە نیشتەجێبووەکان و پێش گرتن بە چوونەدەری کەسانی سیڤیل و هێرشەکەی خۆی بۆسەر ناوچەگەلێکی حەڵەبی بە سنووردار و ئامانجمەند لەپێناو پاراستنی ئاسایش، پاسا داوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەسەدە، حکومەتی جۆلانی بە بەرپرسی تەشەنای گرژیی و هێرش بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و هەروەها بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا مرۆییەکان و پێشەکییەک دەزانێ بۆ "کۆمەڵکوژکردنی کەمینەکان و کوردەکان".

هاوکات شەوی رابردوو هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی پەلاماری چەکدارانی سەربە حکومەتی دیمەشق لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییەو شێخ مەقسوود لە حەڵەب تائێستا ١٢ کەس کوژراون و ٦٤ کەسیش بریندار بوون.