ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: رۆڵی ئەمریکا لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن، تەواو ڕوون و ئاشکرایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444135-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_رۆڵی_ئەمریکا_لە_دەسدرێژیکردنەسەر_یەمەن_تەواو_ڕوون_و_ئاشکرایە
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن بە پیلانێکی داڕێژراو لەلایەن ئەمریکا، ئینگلیز و رژێمی زایۆنیستی و جێبەجێکرانی هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی عەرەبستان ئەنجامی گرتووە.
(last modified 2026-01-22T12:02:21+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2026 15:45 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: رۆڵی ئەمریکا لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن، تەواو ڕوون و ئاشکرایە

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن بە پیلانێکی داڕێژراو لەلایەن ئەمریکا، ئینگلیز و رژێمی زایۆنیستی و جێبەجێکرانی هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی عەرەبستان ئەنجامی گرتووە.

"سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین" پێی داگرت؛ سامانی مەزنی نەوتی بەتایبەت لە پارێزگاکانی حەزەرموت و ئەلموهرەو دۆخی ستراتژیکی یەمەن، هۆکاری سەرەکیی تەماحکاریی وڵاتانی دەسدرێژیکەرە. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وشداریی دا؛ بێتوو یەمەن بەتەواوەتی داگیربکرێ، ئەو وڵاتانە لە دۆخە جوگرافیاییەکەی بۆ دامەزراندنی پێگەسەربازییەکان و بەرەوپێش بردنی ئامانجە ئیستعمارییەکانیان کەڵک وەردەگرن. وتیشی: رۆڵی ئەمریکا لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن هەر لە رۆژانی سەرەتاییەوە تابە ئەمڕۆ بەتەواوەتی ڕوون و حاشا‌هەڵنەگر بووە.