ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژی کردەوە سەر باشووری سوریا
شوبات 10, 2026 12:49 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە بە پەلاماردانی باشووری سوریا، دەستیان دایە دانانی بنکەگەلی ڕاگرتن و پشکنینی لە دەڤەری قونەیترەدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی، دەستیان گرت بە سەر ڕێگای پەیوەندی نێوان شارەکانی ئەلموعەلەقە و غەدیرولبوستان لە دەڤەری قونەیترەدا و بنکەیەکەی ڕاگرتن و پشکنینیان دانا. هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەریش هێرشیان کردبووە سەر بەنداوی مونتەرە کە لە دەڤەری ناوەندیی قونەیتەرە هەڵکەوتووە.