بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i445000-بەردەوامیی_دەسدرێژییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_خاکی_سوریا
سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردۆتە سەر خاکی ئەم وڵاتە و دەستی داوەتە گەڕان و پشکنینی ماڵەکانی باشووری پارێزگای قونەیتەرە.
(last modified 2026-06-23T14:08:05+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2026 16:35 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا

سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردۆتە سەر خاکی ئەم وڵاتە و دەستی داوەتە گەڕان و پشکنینی ماڵەکانی باشووری پارێزگای قونەیتەرە.

چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە سوپای  ڕژێمی زایۆنی  پێشڕەوییان کرد بەرەو گوندی "عەین زیوان" لە دەڤەری باشووری قونەیتەرە و بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناوچەکەوە. هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دوای چوونە ناو گوندەکە، دەستیان کردە گەڕان و پشکنینی ناوچەکە. ئەم یەکە سەربازییە چووەتە نێو ناوچەکانی نێوان شارۆچکەکانی عابدین و مەعەرییە لە ناوچەی "'حەوز یەرموک" هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەرعا و گەشتی لێداوە. سنووربەزاندنەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ نێو خاکی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.