پەنجا خێزانی کورد پاش پەلاماردران لە سەرێکانی گەڕانەوە کەمپەکانی حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446026-پەنجا_خێزانی_کورد_پاش_پەلاماردران_لە_سەرێکانی_گەڕانەوە_کەمپەکانی_حەسەکە
پەنجا خێزانی کورد کە لە رۆژی ١٠ی ئاب لە چوارچێوەی کاروانێکی داگری ٤٠٩ خێزان بۆ گەڕانەوە بۆ سەرێکانی وەڕێکەوتبوون، پاش ئەوەی گەیشتنە ئەو شارە، بەرەوڕووی پەلاماردان و گرژیی بوونەوەو لەبەر نەبوونی هەلومەرجێکی هێمن و سەلامەت، جارێکی دیکە گەڕانەوە کەمپەکانیان لە حەسەکە.
(last modified 2026-08-15T14:34:19+00:00 )
ئاب 15, 2026 14:46 Asia/Tehran
  • پەنجا خێزانی کورد پاش پەلاماردران لە سەرێکانی گەڕانەوە کەمپەکانی حەسەکە

پەنجا خێزانی کورد کە لە رۆژی ١٠ی ئاب لە چوارچێوەی کاروانێکی داگری ٤٠٩ خێزان بۆ گەڕانەوە بۆ سەرێکانی وەڕێکەوتبوون، پاش ئەوەی گەیشتنە ئەو شارە، بەرەوڕووی پەلاماردان و گرژیی بوونەوەو لەبەر نەبوونی هەلومەرجێکی هێمن و سەلامەت، جارێکی دیکە گەڕانەوە کەمپەکانیان لە حەسەکە.

بەشی هەرەزۆری ئاوارەکان ڕایانگەیاند؛ پاش ئەوەی گەیشتنە سەرێکانی، بۆیان دەرکەوت کە ماڵ و حاڵیان وێران بووە، دەرگاو پەنجەرەکان و تەنانەت کێبڵەکانی کارەبای ماڵیشیان دزراوە. رەوشی ئەمنیی شارەکەش ئارام نیە. عەرەبەکانی دانیشتووی ناوچەکەو گرووپە چەکدارەکان داوایان لە خێزانە گەڕاوەکان کردووە هەرچی خێراتر شارەکە جێ بێڵن.

جوان عیسا، ئەندامی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانیش لەبارەی ئەو ڕووداوانە وتی : سەرباری هاواهەنگییەک کە لەگەڵ حکومەتی کاتیدا کراوە، ئاوارەکان پاش ئەوەی گەیشتوونەتە ماڵەکانیان، بەرەوڕووی پەلاماردان بوونەوە.

ناوبراو بەئاماژە بەدۆخی هەنووکە وتی: پاش ئەو ڕووداوانە دەرکەوت کە بارودۆخی ئەوێ هێمن و ئارام نیە. دەم و دەزگە ئاسایشی، سەربازی و ئیداریەکان، ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردووە.