فەرماندەی گشتیی هەسەدە: تێکەڵکبوونی هەسەدە لە سوپای سووریادا، بەمانای هەڵوەشانی ئەو هێزە نییە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەری گشتیی هەسەدە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە شێوازی تێکەڵکرانی ئەو هێزە لەسوپای سووریادا، چووەتەنێو قۆناخی کۆتایی، پێی داگرت؛ ئەو شێوازە بەمانای هەڵوەشانەوەی هەسەدە نییەو هێزە کوردەکان لە چوارچێوەی تیپی دیاریکراو و بەپێکهاتەو سەرکردایەتی کوردیی لە سوپای سووریادا چالاکی دەکەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەئاماژە بەپرۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی کاتیی دیمەشق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنە جێبەجێکراوەکان لەنێوان هەسەدەو حکومەتی کاتیی سووریا، تایبەتمەندیی ناوچە کوردنشینەکانی لەبواری ئیداری، سەربازی و پرسەکانی دیکە، بەرەسمییەت ناسیوە.
ناوبراو جەختی کرد، ڕێککەوتنی ٢٩ی ژانڤییە، هەرچەندە بەگوێرەی هەموو داواکارییەکانی کورد نیە، بەڵام بۆ یەکەم جار جێگەو شوێنی بۆ کوردەکان لەناوخۆی حکومەتی سوریا بەدیهێناوەو دەتوانێ بنەمایەک بێ بۆ درێژەی هەوڵ و کۆششەکان لەپێناو چەسپاندنی مافەکانیان. عەبدی هەروەها وتی: گەورەترین دەستەبەر بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی هەنووکە، یەکڕیزیی خەڵک و هێزی سیاسیی کورد وهاوبەشیی چالاکیان لە داڕشتی سووریای نوێدایە.