ئەرکی نوێی سوپای تورکیا لە سوریا پاش هەڵوەشانەوەی هێزە کوردییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446350-ئەرکی_نوێی_سوپای_تورکیا_لە_سوریا_پاش_هەڵوەشانەوەی_هێزە_کوردییەکان
دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا پێیوایە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەرچەندە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی چالاکی و جموجۆڵی سەربازی ئانکارا لە سوریا، بەڵام بەو حاڵەشەوە نەک هەر ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا کەم نەکردووەتەوە؛ بەڵکو ڕەنگە ئەرکەکەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکانەوە بگۆڕێت بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی.
(last modified 2026-08-30T10:27:04+00:00 )
ئاب 29, 2026 17:27 Asia/Tehran

دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا پێیوایە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەرچەندە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی چالاکی و جموجۆڵی سەربازی ئانکارا لە سوریا، بەڵام بەو حاڵەشەوە نەک هەر ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا کەم نەکردووەتەوە؛ بەڵکو ڕەنگە ئەرکەکەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکانەوە بگۆڕێت بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی.

مستەفا ئەنەس ئەسەن، دیپلۆماتکاری پێشووی تورکیا  وتوێژەری پەیمانگای دیپلۆماسی و ئابووری لە برۆکسێل، بە "تورکیش مینوت"ی گوت کە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکێک لە هپاڵنەرە سەرەکییەکانی ئانکارای بۆ پاراستنی هێزەکانی لە سوریا لاواز کردووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە نابێتە هۆی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە. ئەسەن پێی وایە تورکیا لە بەشێکی گرنگی ئامانجەکانی سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرکەوتوو بووە؛ پرسێک کە لۆژیکی سەرەتایی چالاکیی سەربازی تورکیای لە سوریا زۆر لاواز کردووە. بەڵام بە وتەی ناوبراو گۆڕانی بارودۆخی سوریا و هەوڵەکانی ئانکارا بۆ پشتیوانی لە جۆلانی لە ڕێگای چەسپاندنی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی، دەتوانێ بوار خۆشکەر بی بۆ بەردەوامبوونی چالاکیی سەربازیی تورکیا. بە وتەی ئەم شرۆڤەکارە، تەنانەت ڕەنگە لە داهاتوودا ئانکارا و دیمەشق ڕێکبکەون لەسەر دامەزراندنی بنکەی سەربازیی زیاتری تورکیا لە سوریا؛ هەرچەن هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەتوانێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە دزە و دەسەلاتی ئانکارا لە سوریا پەرەپێبدات.ئەسەن جەختی لەوە کردەوە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سوپای تورکیا لە سوریا دەمێنێتەوە، بەڵام بە ئامانجێکی جیاواز لە ڕابردوو. هەروەها حکومەتی تورکیایش ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان تەنها کاتێک سوریا بەجێدەهێڵن کە هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر تورکیا نەمابن.بە کورتی، هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەرج نییە بە مانای کۆتایی هاتنی چالاکیی سەربازی تورکیا لە سوریادا بێت. بەپێچەوانەوە پێدەچێت ئانکارا خەریکی گواستنەوەی تەرکیزی خۆی لە سیاسەتێکی لە سەر بنەمای کۆنترۆڵ کردن و بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی سەربازیی کورد بۆ سیاسەتێک بێ کە تێیدا ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا بتوانێت خزمەت بە پشتیوانی حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق و پاراستنی دزە و دەسەڵاتی ئانکارا لە سیستەمە نوێیە ئەمنییەکانی سوریادا بکات.