پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر پارێزگای قونەیتەرەی سووریا
ئهیلوول 05, 2026 17:35 Asia/Tehran
چەکدارانی زایۆنی جارێکی دیکە بە دەسدرێژییکردنەسەر خاکی سووریا، گردووپەڕی باشووری پارێزگای قونەیتەرەیان دایەبەر پەلامار.
میدیا سووریەکان رایانگەیاند؛ لە بێ دەنگەی بەردەوامی دەوڵەتی کاتیی جۆلانی لەهەمبەر تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنیستی، داگیرکەرانی زایۆنی بە تەقەی ئاسمانی، ماڵەکانی گردووپەڕی باشووری پارێزگای قونەیتەرەیان پشکنی. دوێنێش سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای دەرعا، رایانگەیاند، هێزە زایۆنییەکان لە گردووپەڕی قونەیتەرە، بنکەیەکی پشکنینیان دانا و دەستیان کرد بە پشکنینی خەڵک.
لە دەسپێکی هاتنەسەر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیی جۆلانی لە سووریاوە تاکوو ئێستا، رژیمی زایۆنیستی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە بۆشایی ئاسایشیی لە سووریا، ناوچە باشووریەکانی ئەو وڵاتەی بەجاران داوەتە بەر پەلامار.
سەرپەیڤ