دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە سووریا
ئهیلوول 14, 2026 12:21 Asia/Tehran
سووریا رۆژی یەکشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی شپرزەی ئابووری و کردەوەی حکومەتی جۆلانی، شایەتی خۆپیشاندانی ناڕازییانەی جەماوەریی بوو.
خۆپیشاندانەکان لە ئیدلەب، حەسەکە، دێرەزوور، رەقەو گردووپەڕی حەڵەب هاتنەسەر شەقام و دژی حکومەتی کاتیی سووریا، دروشمیان دا. ناڕازییان، چەند شەقام و جاددە لەوان جووتسایدی حەڵەب-دیمەشق لە گردووپەڕی ئیدلەب هەڵکەوتوو لە باکووری رۆژاوای سووریایان داخست. میدیا سووریەکانیش رایانگەیاند؛ تەقینەوەیەک لەبەردەم کڵێسەیەک لە شاری حەما هەڵکەوتوو لە باکووری دیمەشق ئەنجامی گرت. ئەو تەقینەوە لە گەڕەکی مەدینە لە شاری حەما ڕووی دا بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە هەواڵدەریی سووریای وت: سەرچاوەی تەقینەوەکە بۆمبێکی دەنگیی بوو و تەنیا خەساری ماددیی لێکەوتەوە.