پێشڕەویی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەو باشووری سوریا
ئهیلوول 26, 2026 12:22 Asia/Tehran
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سایەی بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتی جۆلانی، دیسان هێرشیان کردە سەر باشووری سوریا و دەستیان دایە تەقەکردنی کوێرکوێرانە.
میدیا سوورییەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گەشتێکی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی پێشڕەوییان بەرەو ناوچەی "وادی ئەڕەقات" لە دەڤەری ڕۆژئاوایی دەرەعای سوریا دەستیان داوەتە تەقەکردنی کوێرکوێرانە، ڕاشیانگەیاند کە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا، لە سایەی بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی، بۆتە هۆی نیگەرانییەکی قووڵ لەنێو خەڵکی سوریادا. لە ڕاپۆرتی میدیا سوورییەکاندا هاتووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی جۆربەجۆر لە دەڤەری ڕۆژئاوای "دەرعا" هەڵکەوتوو لە باشووری سوریایان داوەتە بەر دەسڕێژیی ڕەشاش، هەروەها ناوچەکانی یەرموک و دەڤەری شارۆچکەی "عابدین"ـیشیان تۆپباران کردووە.