هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە شاری حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i448424-هێرشی_داعش_بۆ_سەر_هێزەکانی_جۆلانی_لە_شاری_حەسەکە
هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر بنکەی هێزە ئاسایشییەکانی جۆلانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2026-11-28T10:53:59+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2026 09:22 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی جۆلانی لە شاری حەسەکە

هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر بنکەی هێزە ئاسایشییەکانی جۆلانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە سوورییەکان؛ تەقینەوە و شەڕ و پێکدادان لە نزیکی ناوەندی وەرگرتنی هێزی سەربازی لە گەڕەکی موشرفییە لە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕوویداوە. ڕاپۆرتەکانیش باسی کرانە ئامانجی بنکەیەکی ئاسایشی بە دەکارهێنرانی ماتۆڕێکی بۆمڕێژکراو دەکەن. فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکەی سوریا بە پشتڕاستکردنەوەی تەقینەوە لە کاتی پەلاماردرانی بنکەی هێزەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاشیگەیاند کە لەم هێرشەدا کە لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە ئەنجامدرا، دوو هێزی ئەمنی ڕژێمی جۆلانی کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوونە.