گەرماو ھاوکات پچڕانی کارەبا لە عێراق دا گرفتی ئاوارەکانی لە نێو کەمپەکاندا کردووە بە چەندین ھێندە.
ئەیمەن سەفدی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند: داھاتووی ئاوارەکانی سوریا دەبێ لە وڵاتی خۆیاندا دیاری بکرێ و بارودۆخی شیاویان بۆ بڕەخسێندرێت.
ناوەندی نێونەتەوەیی کۆچ و کۆچبەرانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بەر شەڕەکەی سودان ئاوارەو پەڕتەوازە بوونە گەییشتووەتە سێ ملوێن و ١٣٠ ھەزار کەس.
بەرپرسی کاروباری پەناخوازانی کورد لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە کە، لە پاش داگیرکرانی ناوچەکانیان دەیان ھەزار کورد لە سەریکانی و گرێ سپی بەرەو ناوچەکانی دیکەی سووریا کۆچیان کردووە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی کۆمەڵێک لە بنەماڵە ئێزدییەکانی بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: شەڕەکەی سودان بووەتە ھۆی ئاوارە بوونی پتر لە دوو ملوێن کەس.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەلەمێکی ھەڵگری چوارسەد کەس لە کۆچبەران لە نزیکی ئاوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت.
ڕێژەی منداڵانی ئاوارەو بێ پەسیو لە سەرتاسەری جیھان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لە ٤٣ ملوێن کەس تێپەڕی.
کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە کە پتر لە ملوێنێک سومالیایی ئاوارەن.
ڕۆژی (چوارشەممە)، هەزاران فەلەستینیی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨، بۆ بەشداریکردن لە بیست و شەشەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە، گەیشتنە گوندی "ئەلجون" لە قەزاکانی حەیفا.