وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند هەستانەوەی شەپۆلی تازەی ئاوارەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433629-وشداری_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەحاند_هەستانەوەی_شەپۆلی_تازەی_ئاوارەکانی_سوریا
پەلامارە بەربڵاوەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باکووری ڕۆژاوای سوریا بۆتە هۆی ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2024 15:11 Asia/Tehran
  • وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند هەستانەوەی شەپۆلی تازەی ئاوارەکانی سوریا

پەلامارە بەربڵاوەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باکووری ڕۆژاوای سوریا بۆتە هۆی ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس.

نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانە ناسراو بە ئوچا بە وشداریدان لە حاند هەستانەوەی شەپۆلی تازەی ئاوارەبوون لە سوریا ڕایگەیاند کە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمدواییە لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بۆتە هۆی ئاوارە بوونی نزیکی ٥٠ هەزار کەس. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم شەڕ و پێکدادانانە کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی، لەوان منداڵانی بەدواوە بووە. ئەم ڕێکخراوە نیودەوڵەتییە هەروەها وشداریشی داوە لە حاند تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لەم ناوچەیەدا و خوازیاری ڕاگیردرانی خێرای ئەم تووند و تیژییانە بووە.